بریكاری وه‌زاره‌تی داد: بەهیچ شێوەیەک تانە لەبڕیارەکانی دادگای فیدڕالی نادرێت

کوردستان
09:20 - 2024-03-23


شیلان عارف بریکاری وەزارەتی داد، رایده‌گه‌یه‌نێت، دادگای فیدڕاڵی عێراق، دادگایەکی دەستووریە، بەرزترین دەسەڵاتی دادوەریە لە وڵات، بەهیچ شێوەیەک تانە لەبڕیارەکانی دادگای فیدڕالی نادرێت، ده‌شڵێت:" سوکایەتی کردن بە دادگای فیدڕاڵی عێراق سوکایەتی کردنە بە سەرجەم عێراقیەکان."

بریکاری وەزارەتی داد، له‌ وه‌ڵامێكدا بۆ كه‌سێك به‌ ناوی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌:"دادگای فیدڕاڵی عێراق، دادگایەکی دەستووریە، بەرزترین دەسەڵاتی دادوەریە لە وڵات، بەهیچ شێوەیەک تانە لەبڕیارەکانی دادگای فیدڕالی نادرێت وەک خۆی جێبەجێ دەکرێن، هەروەها دادگای فیدڕاڵی ئەندامێکی کارایە لە دادگای دەستوری ئیسلامی، ئەندامە لە دادگای دەستوری عەرەبی کە زۆربەی وڵاتە عەرەبیەکان ئەندامن تێیدا".

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌:"سوکایەتیکردن بە دادگای فیدڕاڵی عێراق سوکایەتیکردنە بە سەرجەم عێراقیەکان".

شیلان عارف ده‌ڵێت:"لە دووخاڵدا ڕوونکردەوە لەسەر کەسێک بەناوی وتەبێژی حکومەتەوە دەخەینەڕوو، یەکەم/ ناوزڕاندن ( التشهیر) بە شێوازێکی بینراو و بیستراو بە دادگای فیدڕاڵی عێراق تاوانە بەپێی مادەی (٤٣٣) لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە ( ١١١ ) ی ساڵی ١٩٦٩ سزای دیاری کراوی هەیە، دووەم / لە بڕگەیەی کۆتایی لێدوانەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هانی خەڵک دەدات ڕووبەڕووی ئەو کەسانە ببنەوە و بە خاک فرۆش ناویان دەبات ، هەر کردەیەک لەدەرئەنجامی ئەم هاندانە بکەوێتەوە کەسی هاندەر بەرپرسیار دەبێت بەپێی مادەی ( ٤٨ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە( ١١١ ) ی ساڵی ١٩٦٩ تاوانی ئەنجامداوەو سزای یاسایی دیاری کراوی هەیە."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP