دەیلی مەیل: مانچێستەر یونایتد نزیكە لەدوورخستنەوەی تێن هاگ

وەرزش
14:06 - 2024-03-25

دوای بەردەوامی ئەو ئاستە ناجێگیرەی یانەی مانچێستەر یونایتد لە خول و جامەكانی نێوخۆ و دەرەكی وڵاتەكەیدا , لەئێستادا دەستەی سەرۆكایەتی شەیتانەسورەكان هەوڵەكانیان بۆ دوورخستنەوەی ئێریك تێن هاگی هۆڵەندی و ڕاهێنەری ئێستای تیپەكە دەستپێكرد , لەدرێژەی ئەو هەواڵەدا ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە كە وادەی دوورخستنەوەی تێن هاگ لەئەركی مەشقدانەوەی مانیوو كەمی ماوە و لەئێستاشدا ناوی دوو ڕاهێنەر بەربژێر كراوە بۆ شوێنگرەوەی تێن هاگی هۆڵەندی كە ئەوانیش پێكهاتوون لە زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و جولیان ناگلیسمانی ئەڵمانی , ئەمەش لەكاتێكدا خواستەكان لەسەر زیزۆی فەڕەنسی زۆرترن بەهۆی ئەوەی زێدان لە ئاستێكی باڵای ڕاهێنەریدایە و تاقیكردنەوەی ئەركێكی لەوجۆرەش بۆ توانادارێكی وەك ئەو گونجاوە , هەرچی ناگلیسمانیشە بە بەربژێری دووەم هەژمار دەكرێت بەهۆی ئەوەی لەپێشوودا ناوبراو لە ئەركی ڕاهێنەرایەتی بایرن میونشی ئەڵمانی سەركەوتوو نەبووە ئەمەش وایكردووە ببێتە جێگای ترس و دڵەڕاوكێی هاندەرانی قەڵای ئۆڵدترافۆرد , لەنوێترین لێدوانیشدا تێن هاگ ئاماژەی بەوەداوە كە ئەگەرێكی زۆر هەیە زێدان شوێنی بگرێتەوە و ببێتە ڕاهێنەری داهاتووی یانەی مانچێستەر یونایتد 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP