یانەی ئیتیحاد هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی محەمەد سەڵاح دەستپێكردەوە

وەرزش
12:36 - 2024-03-27

یانەی ئیتیحادی سعوودی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی دەستپێكردەوە و ئامانجی ئەوەیە لەماوەی مێركاتۆی زستانەدا هێرشبەرە میسڕیەكە بگوازێتەوە ڕیزەكانی, لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی ئاشكرای كردووە كە سەڵاحی ئەستێرە دەیەوێت ڕیزەكانی یانەی ڕێدز بەجێبهێڵێت و بەردەوامبوونی لەگەڵ یانەكەی ئێستای بەلاوە پەسەند نیە, هەربۆیە یانەی ئیتیحاد دەیەوێت هاوشانی ئەستێرە گەورەكانی دیكەی تیپەكەی فیرعەونە میسڕیەكە بەگوازێتەوە ڕیزەكانی و بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 80 ملیۆن پاوەندی ئامادەكردووە و دەیەوێت بەمووچەیەكی بەرزی ساڵانە سەرنجی سەڵاح ڕابكێشێت و لەماوەی مێركاتۆدا بیگوازێتەوە پێكهاتەی یانەكەی  



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP