عێراق بۆ زیادكردنی وزه‌ی كاره‌با گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزا ده‌كات

عێراق
17:45 - 2024-03-27


وەزارەتی کارەبای عێراق به‌ ئامانجی زیادكردنی وزه‌ی كاره‌با گرێبەستێك بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ لەگەڵ کۆمپانیای نیشتمانی غازی ئێران ئیمزا ده‌كات.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای عێراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" زیاد فازڵ وەزیری کارەبا، لە پێناو کەمکردنەوەی فشاری سەر وێستگەکانی بەرهەمهێنان و دابینکردنی بڕی پێویستی کارەبا، گرێبەستێکی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ به‌ مه‌به‌ستی هاوردەکردنی غاز لەگەڵ کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێران ئیمزاکردوە."  

لە راگەیەنراوەكه‌ ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو :"بە گوێرەی گرێبەستەكه‌ ئێران رۆژانە بڕی 50 ملیۆن مەتر سێجا غاز رەوانەی عێراق دەکات، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی وزه‌ی کارەبا" 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP