ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه تیمی پارێزه‌رانی سزادراوانی
بادینان، سه‌ردانی دادگای پێداچونه‌وه‌یان كرد‌و به‌نیازن تانه له‌بڕیاری دادگای
كه‌تنی دووی هه‌ولێر بده‌ن كه سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی بۆ چالاكوانه ده‌ستگیركراوه‌كانی
بادینان ده‌ركرد.
تیمی پارێزه‌ران دوای سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌ولێر و ئه‌نجامدانی
رێككاره‌كانیان بۆ تانه‌دان له بڕیاری زیندانیكردنی ده‌ستگیركراوانی بادینان، كۆنگره‌یه‌كی
ڕۆژنامه‌وانیی ساز كرد و داوایكرد پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كه‌ی دادگای هه‌ولێردا
بكرێت و لێكۆلًینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا شه‌فاف بێت و به ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌كانیان
بێت.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا تیمی پارێزه‌ران
رایاندگه‌یاند كه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان
دراوه و بڕیاری سزادانیش به‌سه‌ریاندا وه‌ك تۆڵه‌سه‌نده‌وه وایه له‌و
چالاكوانانه، بڕیاره‌كه‌ش بڕیارێكی نایاسایی و شه‌خسییه و بۆ رازیكردنی چه‌ند كه‌سێكه.
وتیشیان كه به‌ڵگه‌كانی ناو به‌ڵگه‌ی تاوان له‌سه‌ر
ده‌ستگیركراوه‌كان، زۆر لا‌وازن و تاوانه‌كانیان ئه‌وه‌نده گه‌وره نییه كه به‌وجۆره
ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان سزا بدرێن، وتیشیان كه تائێستا نازانن ده‌ستگیركراوه‌كان
له كوێ زیندانی كراون.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه رۆژی 16ی شوباتی 2017،
دادگای كه‌تنی هه‌ولێر، پێنج له ده‌ستگیركراوانی بادینان كه بریتی بوون له شێروان
شێروانی شڤان سه‌عید و گوهدار زێباری و هاریوان عیسا و ئه‌یاز كه‌ره‌می، به شه‌ش
ساڵ زیندانی سزادا.
بڕیاره‌كه‌ی دادگا له‌سه‌ر راپۆرتی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی
ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بوو كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراواندا كردووه
و دواتریش بڕیاره‌كه دادگا كاردانه‌وه‌ی فراوانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
بڕیاره‌كه‌ی دادگا، به‌پێی مادده‌ی 156 له یاسای
سزادانی عێراقی، ژماره (21) بووه كه باس له‌وه ده‌كات "هه‌ركه‌سێك به
ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، له‌كارێكدا تێوه‌بگلێت به مه‌به‌ستی زیانگه‌یاندن
له ئاسایش و سه‌قامگیریی و سه‌روه‌ری داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق و
ببێته‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه، به به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی، یان به به‌ندكردنی
كاتی سزاده‌درێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP