مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ژماره‌یه‌ك مامۆستاو زانای ئاینی به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

کوردستان
17:47 - 2024-04-01



ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٣/٣١  لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال  .

مەکتەبی سکرتارییەت هەریەک لە مامۆستاو زانایانی ئاینی مامۆستا محەمەد عەبدوڵا ، مامۆستا ئەحمەد حەسەن ، مامۆستا تاهیر ئەحمەد ، مامۆستا حسین حەمە موراد بەسەرکردەوە .

لەو سەردانەدا مامۆستا نەجمەدین قادر لێپرسراوی لقی سلێمانی یەکێتیی زانایانی کوردستان ئامادەیبوو مەکتەبی سکرتارییەت لەنزیکەوە لەدۆخی تەندروستی مامۆستاو زانایانی ئاینییان پرسی و هیوای تەندروستی باشی و سەلامەتیان بۆخواستن و هەموو ئامادەییەکشیان دەڕبڕی بۆ خزمەتکردنیان .

هەر لەوسەردانانەدا مەکتەبی سکرتارییەت پێزانییان بۆ رۆڵی گرنگی مامۆستایانی ئاینی دەربڕی کە هەمیشە لە رووداوە پێشهاتەکاندا بەشێک بوون لە چارەسەر و ئاڕاستەکردنی خەڵک بەلایەنی باشە لەو رووەوە جەختیانکردەوە وەک هەمیشە لە خزمەتی مامۆستایانی ئاینیدا دەبن و بۆ قۆناغی داهاتووی کارکردنیشیان رایەڵەیەکی بەهێزتر بنیاددەنێینەوە پێکەوە درێژە بە خزمەتەکان ئەدەین و لە خزمەتی پەیامی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا دەبین .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP