یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ڤیكتۆر ئۆسیمینی نەیجیری دەوێت

وەرزش
12:36 - 2024-04-03

ڤیكتۆر ئۆسێمێنی یاریزانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی، بووەتە جێی خواستی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی, ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە كە یانەی مانچێستەر یونایتد لەسەر داوای سەرۆكایەتی  تیپەكەی ئامانجی خستۆتە تواناكانی ڤیكتۆر ئۆسیمینی نەیجیری و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی, لەدرێژەی باسەكەیدا دەیلی مەیل ئاشكرای كردووە كە ئۆسیمین و ناپۆلی بەیەكەوە دوانەیەكی گونجاون و هیچ كێشەیەكیان نیە, هەربۆیە تاكوو ئێستا ئەستێرە نەیجیریەكە وڵامی یانەی یونایتدی نەداوەتەوە, ئەمەش بەهۆی ئەوەی ڤیكتۆر لەماوەی پێشوودا رایگەیاند كە دەیەوێت لەگەڵ شین پۆشەكانی ئیتاڵیا درێژە بەكاروانی وەرزشی خۆی بدات و بیری لە جێهێشتنی پێكهاتەی پاراسۆبینیەكان نەكردۆتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP