ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: "ناردنی مووچەی مانگی سێ پەیوەستە بە هەماهەنگی وەفدەکەی هەرێم و بەغدا، ئەگەر وەفدەکەی هەرێم کارئاسانی بکات پێش جەژن مووچەی مانگی ئازار دەنێردرێت".
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوای چەندین سەردان و پەیوەندی بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵ تێگەیشتین لەوەی ناردنی موچـەی مانگی سێ لە چەند ڕۆژی داهاتوو پەیوەستـە بە هەماهەنگی وەفدی هەرێم لەگـەڵ بەغدا".
"ئەگەر ئەو وەفدەی ئێستا لەبەغدایە کارئاسانی بکات و هەماهەنگ بێت لەگەڵ بەغدا پێش جەژن، لەهەفتەی داهاتوو موچەی مانگی سێ دەنێردرێت"، د. بڕیار رەشید وادەڵێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP