له‌ كه‌ركوك ئه‌فسه‌رێكی پله‌ باڵا له‌كاتی به‌رتیل وه‌رگرتندا ده‌ستگیركرا

کوردستان
20:29 - 2024-04-03

نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركوكی دەستەی دەستپاکی عێراق، ئەفسەرێکی بەپلەی عەقید له‌ بنکەیه‌كی پۆلیسی شاره‌كه‌  له‌ كاتی وه‌رگرتنی به‌رتیلدا ده‌ستگیركرد.
 به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوێكی دەستەی دەستپاکی عێراق، تیمێك له‌ نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركوكی ده‌ستپاكی به‌ هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و كاروباری ناوخۆ، له‌ بنكه‌ی پۆلیسی (دۆمیز) ئه‌فسه‌رێكیان به‌ پله‌ی عه‌قید له‌ كاتی به‌ریتل وه‌گرتن له‌ هاووڵاتییه‌ك ده‌ستگیركردووه‌."
ده‌ستپاكی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژەی بۆئەوەشکردووە:" بڕی ئه‌و به‌رتیله‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ له‌ هاووڵاتییه‌كه‌ی  وه‌رگرتووه‌، یه‌ك ملیۆن دینار بووه‌، تاوانه‌كه‌ش له‌ نێو بنكه‌ی ناوبراو بووه‌ و له‌كاتی ده‌وامی ره‌سمیدا بوو."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP