ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرابوو کە خۆیان بۆ پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە

کوردستان
14:53 - 2024-04-07

کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە کە خۆی لە 886کەسدا دەبینێتەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای  سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند"ژمارەی  ئەو كەسانەی ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كاندید كردووە لە 886 كەس پێکهاتووە، لەو ژمارەیە 277یان مێ و 609یان نێرن لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەكە بە دواژمارە دانانرێت تا پاش كۆتاییهاتنی لێكۆڵینەوە لە لێوەشاوەیی كاندیدەكان و راستاندنیان لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە.

تایبەت بە کارمەندانی سەرسندوقەکانی دەنگدانیش  وتەبێژەکەی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەدا، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستی بە زیاتر لە 45 هەزار كارمەندی دەنگدانە لە پارێزگاكانی هەرێم.

هاوکات ئاشکراشیکرد، تیروپشكی ژمارەی هاوپەیمانییەكان، لایەنی سیاسی و لیستی كاندیدە تاكە كەسییەكان سبەی دووشەممە 8ی نیسان دەبێت لە بارەگای كۆمسیۆن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP