لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت دابەزی

ئابوری
21:03 - 2024-04-10

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 89 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، واتا بەراورد بە دوێنێ 75 سەنت دابەزیوە.

هەروەها، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمەریکیش بە 85 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخەکەی لەچاو دوێنێ دۆلارێک و 94  سەنت دابەزیوە.

روداوە جیهانییەکان، بەردەوام کاریگەریی راستەوخۆ دەکەنە سەر نرخی نەوت لە جیهاندا، رێکخراوی ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی بە سەرۆکایەتیی روسیا کە بە ئۆپیک پڵەس ناسراون، رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی تێکڕای 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە و سعودیەش بەشێوەیەکی خۆبەخشانە رازیبو لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتەکەی ئەمەش لەپێناو رێگریکردن لە بەرزبونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت لە جیهاندا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP