پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە عیراق دەستیپێکرد

عێراق
20:10 - 2024-04-12

پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی عیراق بۆ ساڵی 2024 لە پارێزگای موسەنناوە دەستیپێکرد.
وەزارەتی بازرگانی عیراق لە راگەیەنراوێکدا دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی بۆ ساڵی 2024 راگەیاند، وەک هەنگاوی یەکەم لە پارێزگای موسەننا چوار بارهەڵگری گەنم وەرگیران.
لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە: وەزارەتی بازرگانی بۆ ئەمساڵ پلانی داناوە 6 ملیۆن تۆن گەنم وەربگرێت و بۆ یەکەمجارە عیراق بگاتە ئاستی خۆبژێوی، نرخی ھەر تۆنێکیش بە 850 ھەزار دینار دیاریکراوە، بەڵام ھێشتا دیار نییە پشکی ھەرێم لە وەرگرتنی ئەو بڕە گەنمەدا چەندە.
هاوكات، ھیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاند: وەفد رەوانەی عیراق دەکەن بۆ ئەوەی سەرجەم بەرھەمی گەنمی ئەمساڵی ھەرێم وەربگیرێت کە پێشبینی دەکەن بڕەکەی زیاتر بێت لە دوو ملیۆن تۆن گەنم.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP