لە بەرێوەبەرایەتی چاکسازیی هەولێر بەهۆی نەخۆشی گورچیلەوە زیندانییه‌ك كه سزاكه‌ی ته‌واو بووه گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەشی به‌رپرسانی بەرێوەبەرایەتی چاکسازیی به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن.
به‌پێی زانیارییه‌كان زیندانییەکه كه ناوی (ئەسعەد شێروانی)یه، سەرەڕای ئەوەی راپۆرتی پزیشکی هەبووه و ماوەی سزاکەشی تەواوکردووه، به‌ڵام رێگە نەدراوه رەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.
کەسوکارەکەشی رەخنە لە کاربەدەستانی زیندانییه‌كه دەگرن و دەلێن، "ئەسعەد بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کۆچی دوایی کردوە."
ده‌شڵین:" داواکاری و رەخنەکانیان ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن، چونکە ئەسعەد سەرەڕای ئەوەی راپۆرتی پزیشکی هەبو و ماوەی سزاکەشی تەواوکردبو، به‌ڵام رێگەی نەدراوه رەوانەی نەخۆشخانە بکرێت."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP