پاڵەوانێتی کراوەی بارسێلۆنا .. ئالیکساندەر مۆلەر شکستی بە ئالبێرت رامۆس هێنا

وەرزش
14:08 - 2024-04-16

لە بەردەوامی یارییەکانی قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتی کراوەی بارسێلۆنا بۆ تێنسی سەر زەوی، هەر یەکە لە ئالیکساندەر مۆلەری فەرەنسی و ئالبێرت رامۆسی ئیسپانی بەرەنگاری یەکتر بونەوە، لەو بەیەکگەیشتنەدا کوڕە فەرەنسیەکە زۆر بە باشی دەرکەوت و یاریەکی باشتری لە هاوتا ئیسپانیەکەی ئەنجام دەدا، باڵا دەستی تەواوەتی بەسەر ئاست و ئەنجامەکەدا سەپاندبوو، هیچ دەرفەتێکی بە رکابەرەکەی نەبەخشی، تا لە 2 کۆمەڵەی بێ وەڵام توانی بردنەوە دەستبەر بکات و خۆی بگەیەنێت بە قۆناغی دووەم، خاڵی کۆمەڵەکانیش بریتی بوون لە: 6بەرامبەر بە 0 و 7 بەرامبەر بە 6.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP