عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی تاجەگوڵینە له‌سه‌ر مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال داده‌نێن

کوردستان
20:13 - 2024-04-17



سەید عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن و لالەیەن مەکتەبی سکرتارییەتی  سەرۆک مام جەلال وە  پێشوازیکران.

وێڕای دانانی تاجەگوڵینەی رێزو وەفا لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا سەید عەمار حەکیم، قاسم ئەعرەجی ئاماژەیان بە رۆڵی مێژوویی سەرۆک مام جەلال کرد لە بەڕێوەبردنی عیراق و کۆکردنەوەی لایەنە دژەکان وەک سەرکردەی ئارامی و پێکەوەژیان کە هەمیشە باوەڕی بەکاری هاوبەشێتی و برایەتی هەبووە هەروەها یادیادەورییەکانیان بە زیندوویی هێشتەوە.

لەبەرامبەردا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی وەفا و پەیوەندی پتەوی سەید عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجیانکرد لەگەڵ گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک مام جەلال دا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP