قوباد تاڵه‌بانی: هیچ پاساوێکی مەنتیقی نیه‌ بۆ دواخستنی هەڵبژاردن

کوردستان
21:03 - 2024-04-17



قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە:" لە پەراوێزی دیداری سلێمانی زانکۆی ئەمریکیدا، لەگەڵ ژمارەیەک لە دیپلۆماتکارە بیانییەکان لەناویشیاندا باڵیۆز و کونسوڵەکانی ئەمریکا، بریتانیا، ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەوروپا کۆبوومەوە".

راشیگەیاندووە:"هەموومان هاوڕابووین لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و هیچ هۆکار و پاساوێکی مەنتیقی بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان".

"روونیشمان کردەوە کە دواخستنی لەوە زیاتری هەڵبژاردن ریسک کردنە بە شەرعییەت و بوونی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی دەستوری لە عیراقدا".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP