سەرۆک بافڵ لەگەڵ عەمار حەکیم کۆبووەوە

کوردستان
22:13 - 2024-04-17

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و قوباد تاڵەبانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون گۆڕانكاری و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە گفتوگۆی بەرپرسیارانە و بونیادنەرانە كرایەوە لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقاگیری لە وڵاتدا.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و هەردوولا جەختییان لە بەڕێوەچوون و گرنگییەكەی كردەوە لەپێناو بەرەوپێشچوونی رەوتی دیموكراسی و هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروست كە ببێتە مایەی سەقامگیریی سیاسی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر.
لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیشەوە، تەواوكردنی رێكارە یاسایی و دەستوورییەكان دووپاتكرایەوە و جەخت لە بەردەوامیی هەوڵەكان كرایەوە تاوەكو هیچ بەربەستێك لەبەردەم پرۆسەكەدا نەمێنێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP