حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆران مانگانه پێویستی
به نزیكه 100 ملیار دینار هه‌یه، وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانیش ده‌ڵێت: "بڕ‌یاره‌كانی دادگای فیدراڵی پاڵپشتییه‌كی باشه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم"، هاوكات به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی بودجه-ش
له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: "هه‌ر كاتێك
به‌غدا ره‌زامه‌ندیی دا له‌سه‌ر ده‌سپێكردنه‌وه‌ی په‌له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی
هه‌رێم، ده‌ستبه‌جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كان ده‌كه‌ین".
ماوه‌ی 8 ساڵه
مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان راگیراوه‌و سایتی PUKMEDIA، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه به‌پێی به‌دواداچوونێكی:"
به‌شێكی زۆری مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌و ماوه‌یه‌دا دوو تا سێ پله به‌رزكردنه‌وه‌یان
فه‌وتاوه‌و سوودمه‌ندنه‌بوون له‌گۆڕینی ناونیشانی وه‌زیفی، حكومه‌تی هه‌رێمیش لێبڕینی
شاراوه‌ی له‌گه‌ڵیان ئه‌نجامداوه‌و مافی دارایی پله به‌رزكردنه‌وه‌یانی پێنه‌داون."
دوای 8 ساڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
پله‌به‌رزكردنه‌وه ئاسان نییه
له 1-1-2016
ه‌وه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆران به‌بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راگیراوه‌و
به‌گشتی مووچه‌خۆران دوو تا سێ پله به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ نه‌كراوه، هاوكات له‌ساڵی
2014ـشه‌وه دامه‌زراندن نه‌ماوه.
سه‌میر هه‌ورامی
وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندووه: "پله‌به‌رزكردنه‌وه پرۆسه‌یه‌كی زۆر ئاسان نییه به‌هۆی
ئه‌وه‌ی زیاتر له 8 ساڵه پله‌به‌رزكردنه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران نه‌كراوه، ده‌بێت
دۆسیه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران وردبینی بكرێت، ره‌نگه پرۆسه‌كه دوو تا سێ مانگی
بوێت".
"به‌پێی زانیارییه‌كانی
وه‌زیری دارایی هه‌رێم پله‌به‌رزركردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆران نزیكه‌ی 100 ملیار دیناری
وه‌ك بودجه‌ی زیاده ده‌وێت، بۆئه‌مه‌ش پێویسته له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكرێت،
هاوكات بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بڕ‌یاره‌كانی دادگای
فیدراڵی پاڵپشتییه‌كی باشه و دادگاكه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت
حكومه‌تی عیراق هاوشێوه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی عیراق شایسته‌ی دارایی
مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات"، سه‌میر هه‌ورامی وای وت.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
په‌له‌به‌رزكردنه‌وه پێویستی به 100 ملیار دیناره
خشتەی پلەبەرزکردنەوەی
مووچەخۆرانی هەرێم و بەغدا جیاوازە، هەروەها بۆ پلەبەرزکردنەوەی مووچەخۆرانی هەرێم
100 ملیار دینار پێویستە.
ئارام عه‌بدوڵڵا
به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتیی بودجه له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان به سایتی ره‌سمی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "داوامان له به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری وه‌زاره‌ته‌كان
كردوه هه‌تا 1-5-2024 ئاماری پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانمان بۆ بنێرن،
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ین له‌گه‌ڵ دارایی عیراقدا گفتوگۆی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆران
ده‌ستپێبكه‌ین".
"پلە‌به‌رزكردنه‌وه‌ی
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم پێویستی به نزیكه‌ی 100 ملیار دینار هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ خشته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی
مووچه‌خۆرانی عیراق جیاوازه‌و پێویسته له‌گفتوگۆكانماندا له‌گه‌ڵ عیراق ئه‌و پرسه‌ش
یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه، هه‌ر كاتێكیش به‌غدا ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر ده‌سپێكردنه‌وه‌ی
په‌له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆران وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌ستبه‌جێبه‌جێكردنی
رێكاره‌كان ده‌كه‌ین"، ئارام عه‌بدوڵڵا وای وت.
بەغدا رەزامەندی
بدات، پلە بەرزکردنەوە چەند مانگێکی دەوێت
پلەبەرزکردنەوە
ورده‌كاری زۆری تێدایه و ئه‌گه‌ر به‌غدا ره‌زامه‌ندبێت چه‌ند مانگێكی ده‌وێت بۆ
ئه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆران ده‌ستپێبكاته‌وه.
به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری
گشتی بودجه له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆران، گرفتی نه‌بونی مووچه‌خۆری پله‌نزم بۆ حكومه‌تی
هه‌رێم دروستده‌بێت، چونكه له‌گه‌ڵ پله به‌رزكردنه‌وه ناونیشانی وه‌زیفی مووچه‌خۆره‌كه‌ش
گۆڕ‌انكاری به‌سه‌ردا دێت و بۆشایی وه‌زیفی له دام و ده‌زگا حكومه‌ییه‌كاندا
دروستده‌بێت، كه‌پێویسته چاره‌سه‌ربكرێت".
"مووچه‌خۆرانی
هه‌رێم مافی خۆیانه وه‌ك مووچه‌خۆرانی عیراق پله‌به‌رزكردنه‌وه‌و شایسته داراییه‌كانیان
له‌واده‌ی خۆیاندا بۆ بكرێت و وه‌ریبگرن، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه ورده‌كاری زۆری تێدایه
و ئه‌گه‌ر به‌غدا ره‌زامه‌ندبێت چه‌ند مانگێكی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی
مووچه‌خۆران ده‌ستپێبكاته‌وه"، ئارام عه‌بدوڵڵا وا ده‌ڵێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
ماوه‌ی 8 ساڵه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆران راگیراوه، هاوكات ماوه‌ی 10 ساڵیشه
به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه دامه‌زراندن راگیراوه‌و له‌گه‌ڵ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی
مووچه‌خۆراندا پله‌ی وه‌زیفی له 8 بۆ 10 نامێنێت و ئه‌مه‌ش قه‌یرانی وه‌زیفی له‌دام
و ده‌زگاكاندا دروستده‌كات و ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ئه‌و كێشه‌یه
چاره‌سه‌ر بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP