ماتی‌و میله‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "هاوخه‌می فه‌رمی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ گیانله‌ده‌ستدانی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران و به‌رپرسانی دیكه كه له ڕوداوێكی هێلیكۆپته‌ردا گیانیان له‌ده‌ستدا".
هه‌روه‌ك پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی ئێران و خه‌باتی ئه‌وان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان دوپاتكردووه‌ته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ره‌تیكردووه:"هیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌ی كه ئیبراهیم ڕه‌ئیسی تێیدا گیانی له‌ده‌ستدا هه‌بێت"
ئۆستن وتی:" گیانله‌ده‌ستدانی سه‌رۆكی ئێران مه‌رج نییه كاریگه‌رییه‌كی فراوانتر له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه هه‌بێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP