نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەگەر دانوستانی ئیسرائیل و حەماس دەستپێنەکاتەوە دۆخەکە خراپتر دەبێت

جیهان
13:10 - 2024-05-21

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی کراوەی بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی شاری رەفەح لەباشووری کەرتی غەززە رێکخست.
لەدانیشتنەکەدا، تـــۆر وێنسلاند رێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هۆشداری لەخراپتربوونی دۆخەکەداو رایگەیاند ئەگەر دانوستانەکانی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل دەستپێنەکەنەوە، خراپترین دۆخ ڕوودەدات.
داواشی لەسەرجەم لایەنەکان کرد هەوڵەکانیان دووهێندە بکەن و دەستبەجێ و بەنیازپاکییەوە بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان.
وتیشی، پشتگیری تەواوی هەوڵەکانی ئەمریکا دەکەن بۆ گەیشتن بەرێککەوتن لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس.
ئەوە لەکاتێکدایە، شەڕی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بەردەوامەو تاوەکو ئێستاش سەرجەم هەوڵەکانیش بۆ راگەیاندنی ئاگربەست شکستیانـهێناوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP