چەند زانیاریەک لەسەر شەڕەتەقەکەی هەولێری نوێ

کوردستان
13:57 - 2024-06-11

سەردار ئازاد راوێژکاری عەقارات لە هەولێر لەسەر شەرەکەی هەولێری نوێ چەند زانیاریەک بڵاودەکاتەوە

دەقى نوسینەکەى سەردار ئازاد:

شەرەکەی هەولێری نوێ چەند زانیاریەک 

لەسەر شوێنی قوتابخانەیەک چەندکەسێک گیانیان لەدەستدا 

رێک چوار سال پێش ئیستا 18\6\2020 بۆجاری یەکەم شەڕەتەقە لەسەر ئەو زەویەی هەولێرى نوێ دروستبوو لەنێوان لالاڤ گروپ و هێمن ستی خاوەنی پێشوتری زەویەکە 

مێژووی ئەو زەویە 

ئەم زەویەی هەولێری نوێ پێش سالی 2020  درابوویە پرۆژەیەکی شوقە بەناوی هێمن ستی کە چەند تاوەرێکی نیشتەجێبونبوو بە هاوبەشی یەکێتی مامۆستایان بۆ مامۆستایان بکرێتە شوقە بەقستی درێژخایەن و پرۆژەکە دەستی بەکارکردن کردبوو حەفری پرۆژەکەی کردو کابینەی دانا و بەڵام بەهۆی هێرشی داعش پرۆژەکە وەستا ئەوکات، ساڵی 2020 لەوەبەرهێنەری هێمن ستی وەرگیرایەوە کرایە چەند بەشێک لەوانە بەشێک بووە لالاڤ ستی ڤیوو بەشێک بووە مینی سلاڤا و بەشێک درایە بازرگانێکی خەیلانی و کۆمپاینایەکی ئینتەرنێتیش بەشێکی تری وەرگرت، لەسەرەتادا لەساڵی 2020 بەهۆی بێبەشکردنی خاوەنی یەکەم لەسەر زەویەکە بووە شەڕەتەقە بەڵام خۆشبەختانە کەس زامداریش نەبوو ئەوکات پارێزگاری هەولێر فرسەت سۆفی چارەسەری کێشەکەى کرد و ئاشتەوای پێکهێنا بەوەی قەرەبوی خەرجیەکانی خاوەنی یەکەم بکرێتەوە کە هێمن ستی بوو، بەوەش حاجی چۆلی چەند شوقەیەکی لالاڤ و یوسف گەردی چەند شوقەیەکی مینی سلاڤای بە خاوەنی هێمن ستی بەخشی سەرپەرشتیاری گرێبەستی ئاشتەواییەکەش بەرێز هەڤال بوو ئەوکات بەرپرسی نوسینگەی پارێزگاری هەولێر بوو. 

ئەو بەشەى کە ئەم شەڕە خوێناویەی لەسەر رویدا مایەوە تا بکرێتە قوتابخانەیەکی ئەهلى مۆدێرن.


 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP