سودانی دەستەی راوێژکاری ئیدارەی کەرکوکی هەڵوەشاندەوە

عێراق
15:18 - 2024-06-25

دوای ناڕەزایی لە کارەکانی دەستەی راوێژکاری ئیدارەی کەرکوک کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕێی نوێنەرەکانیەوە لە کەرکوک هەمووکات دژی کارە نایاساییەکانیان وەستاوەتەوە، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عیراق دەستەکە هەڵوەشێندرایەوە.
سەباح شێخ حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند: "جگە لە لەسەرکارلادان و هەڵوەشاندنەوەی دەستەکە، سەرۆکوەزیرانی عیراق بڕیاریداوە پێداچوونەوە بە کار و بڕیارەکانی شەش ساڵی رابردووی دەستەکەدا بکات کە تەنها لەلایەن پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوکەوە پشتیوانییان دەکرا".
وتیشی: لەسەر داوای وەزیری پلاندانی عیراق و بەپشتبەستن بە مادەی 34ـی یاسای پارێزگاکان، مانگی رابردوو حکومەتی عیراق لیژنەیەکی تایبەتی سەبارەت بە دەستەی راوێژکاری ئێدارەی کەرکووک پێکهێناو لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنەکە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستەکەی دا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP