د. لەتیف جەمال پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران ده‌كات

عێراق
13:29 - 2024-07-06

 

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆمارێ عیراق، پیرۆزبایی لە کۆماری ئیسلامی ئێران و مەسعود پزیشکیان دەکات و راشیدەگەیەنێت: " پەرۆشی خۆمان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران دووپاتدەکەینەوە".

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق لە پەیامێکی پیرۆزباییدا رایگەیاندووە: "پیرۆزبایی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، ‏هەروەها پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەڵبژێردراو مەسعود پزیشکیان دەکەین بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردن، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرکەکەیدا بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی ئێران".

سەرۆک کۆماری عیراق ئاماژەی بەوەشداوە: "‏پەرۆشی خۆمان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و ئێران لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلی دراوسێ دوپاتدەکەینەوە".

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP