بازرگانی عیراق: نزیکەی شەش ملیۆن تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە

ئابوری
11:02 - 2024-07-07


وەزارەتی بازرگانیی عیراق بڵاویکردەوە، لە سەرەتای وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران تا ئێستا 5.9 ملیۆن تۆن گەنم بەبازاڕکراوە.
حەیدەر گەرعاوی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند، پێشبینی دەکەن تاوەکو کۆتایی وەرزی دروێنەکردن بڕی شەش ملیۆن و 300 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران بکڕنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەرەتای وەرزی دروێنەکردنەوە تاوەکو ئێستا بڕی پێنج ملیۆن و 900 هەزار تۆن گەنمیان لە جوتیاران کڕیوە.
پێشتریش وەزارەتەکە ئاشکرایکردبوو، ئەگەر بڕی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران چوار ملیۆن تۆن تێپەڕێنێت، عیراق پێویستی بە هاوردەکردنی بڕی تەنها 600 هەزار بۆ یەک ملیۆن تۆن گەنم دەبێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP