ئه‌ندامێكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق سێ هۆكاری بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە دیاریكرد‌و
رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی یاسا پشتیوانی له‌حكومه‌تی ئێستا به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د
شیاع سودانی ده‌كات.
فیراس موسلماوی ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی
یاسا له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی ئێستا داره‌كه‌ی موسای پێ نییه
بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه‌حكومه‌تی
سودانی پێویستی به‌پشتیوانی سیاسی و جه‌ماوه‌رییه بۆ ته‌واوكردنی به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌سه‌ر
بنه‌مای ڕێككه‌وتنی سیاسییه‌و ده‌خرێته ناو پرۆگرامی خوێندنی حكومه‌ته‌وه، به‌ڵام
ئه‌نجامدانیان له‌ئێستادا به‌دوورده‌زانرێت به‌هۆی به‌تاڵیی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران و، هه‌موارنه‌كردنی یاساکانی هه‌ڵبژاردن و كۆمیسیۆن".
رەتیشیکردەوە، هیچ ململانێیه‌ك له‌نێوان نوری
مالیكی و محه‌مه‌د شیاع سودانى بوونی هەبێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP