بەپێی ھەواڵێکی پاکۆ
گۆنزالێزی شارەزا لەبازاری گواستنەوەی یاریزانان , چاوەڕواندەکرێت لەماوەی
کرانەوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا , ھەوڵی چەندین مانگەی یانەی ئیتیحاد
سەربگرێت و کاسێمیرۆی بەرازیلی و ئەستێرەی ھێڵی ناوەندی مانچێستەر یونایتد
ڕووبکاتە سعوودیە و شەیتانە سورەکان بەجێبهیڵێت , لەدرێژەی ھەواڵەکەدا پاکۆی
ڕۆژنامەنووس ئەوەی ئاشکراکردووە کە یانەی ئیتیحاد بەشێوەیەکی چڕ گرنگی بە کاسیمیرۆ
دەدات و ئامانجی ئەوەیە بیگوازێتەوە یانەکەی , بۆ ئەو مەبەستەش بۆندێکی بەبڕی 70
ملیۆن یۆرۆ ئامادەکردووە و دەیەوێت پێشکەشی ناوەندکارە بەرازیلیەکەی بکات ,
گۆنزالێز راشیگەیاند کە یانەی مانیوو ئامادەنیە بەکەمتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ
دەستبەرداری کارلۆس کاسیمیرۆ ببێت و ھۆشیاری داوەتە یانە خوازیەکان کە بە 80 ملیۆن
یۆرۆوە دەستپێشخەری گواستنەوەی ئەستێرە 32 ساڵانەکە بکەن
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP