لە ساڵی 2023دا رۆژانە 300 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە عیراق تۆمارکراوە

عێراق
10:20 - 2024-07-09

بەپێی راگەیەندراوێکی دادگای باری کەسیی رەسافە، هۆکاری سەرەکی زیادبوونی حاڵەتەکانی جیابوونەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لایەنی ئابوورین.
ئەحمەد جاسب دادوەری یەکەمی دادگاکە دەڵێت، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کێشە ئابوورییەکان و نەخوێندەواری و کێشەی نیشتەجێبوون و ئامادەنەبوونی گەنجان بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆسەکە و هاوسەرگیریی پێشوەختە لە هۆکارە سەرەکییەکانی جیابوونەوەن.
بەپێی ئامارێک لە ساڵی 2022 دا 70 هەزار خێزانی عێراقی هەڵوەشاونەتەوە کە بە تێکڕا دەکاتە 200 خێزان لە رۆژێکدا و لە ساڵی 2023شدا رۆژانە بە تێکڕا 300 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.
هەر بە گوێرەی ئامارەکان لەنێوان ساڵانی 2020-2021دا، 15 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لەنێوان ئەو کەسانە تۆمارکراوە کە تەمەنیان نەگەیشتووەتە 15 ساڵ.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP