وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاریدا، به‌پێدانی
پێنج نمره بۆ سه‌رجه‌م خوێندكارانی پۆلی یه‌كه‌م تا پێنجی بنه‌ڕه‌تی و پۆله
ناكۆتاكانی ناوه‌ندی و ئاماده‌كاری، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه په‌یمانگه پیشه‌ییه‌كان
له سه‌رجه‌م لقه‌كانیان و په‌یمانگاكانی هونه‌ره جوانه‌كان ده‌گرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاریداوه به‌پێدانی پێنج نمره به‌سه‌رجه‌م
خوێندكارانی پۆلی یه‌ك تا پێنجی بنه‌ڕه‌تی و پۆله ناكۆتاكانی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی
واته (یه‌ك و دوو)ی ناوه‌ندی و (چوار و پێنج) ئاماده‌یی له‌گه‌ڵ په‌یمانگه پیشه‌ییه‌كان
و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بڕیاریشدراوه ڕێگه بدرێت
به‌به‌شداریكردنی خوێندكارانی پۆلی یه‌ك تا چواری بنه‌ڕه‌تی له خولی دووه‌می
تاقیكردنه‌وه‌كان كه له سه‌رجه‌م وانه‌كان له تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌م
بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ده‌رنه‌چوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP