عێراق پلانی داناوە لە خۆڵ و خاشاکی بەغداد کارەبا
بەرهەمبهێنرێت.
محەمەد رەبیعی، وتەبێژی ئەمانەتی بەغداد رایگەیاند،
زبڵ و خاشاکی بەغداد رۆژانە زیاترە لە نۆ هەزار تۆن و لەو رێژەیە سێ هەزار تۆنی بۆ
وەبەرهێنانی کارەبا لەلایەن دوو کۆمپانیای کەرتی تایبەتەوە بە ئەبوغرێب و نەهرەوان
بەکاردەهێنرێنەوە و بەنرخێکی گونجاو بە حکومەتی دەفرۆشنەوە.
راشیگەیاندووە، 24 کۆمپانیای جیهانی داواکاریان بۆ
وەبەرهێنانی کارەبا لە زبڵ و خاشاکی بەغداد پێشکەشکردوە، بەڵام گرێبەست بۆ دوو کۆمپانیای
ئیتاڵی و تورکی کراوە، لەبەرئەوەی پێشینەیان لەو بوارەدا هەیە، لە وڵاتانی دیکەدا و
سەرکەوتوو بوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP