بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 11ی ته‌موزی 2024 یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌ندامه‌كانی سوێندی یاسایی بخۆن، (راكان جبوری)ش كه پارێزگاری شاره‌كه‌بوو به‌وه‌كاله‌ت وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن سوێندی یاسایی خوارد‌و له‌و پۆسته‌ی پێشوویدا نه‌ماو پارێزگاكه كه‌وته بۆشایی ئیدارییه‌وه.
به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه كه ده‌نگی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی به‌ده‌ستهێناوه پێویسته پارێزگاری شاره‌كه بۆ ئه‌و بێت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به ئیستحقاقی خۆی ده‌زانێت، چونكه یه‌كه‌مین ده‌نگی هێزه سیاسییه‌كان بووه له شاره‌كه و هه‌وڵیداوه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه به رێككه‌وتنی سیاسی پێكبهێندرێت، كه گوزارشت له سه‌رجه‌م لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه بكات.
له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراقدا كه‌رۆژی 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023 به‌ڕ‌ێوه‌چوو، كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی (15 كورسی گشتیی+ 1 كورسی كۆتای مه‌سیحی) به‌مشێوه‌یه دابه‌شكرد به‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كاندا؛
• یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان؛ 5 كورسی
• هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی؛ 3 كورسی
• به‌ره‌ی توركمانی؛ 2 كورسی
• پارتی دیموكراتی كوردستان؛ 2 كورسی
• قیاده؛ 2 كورسی
• عروبه؛ 1 كورسی
• بابلیۆن؛ 1 كوسی "كۆتا"ی مه‌سیحی
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ئه‌نجامه‌و به‌گوێره‌ی رێوشوێنه‌كانی یاسای ژماره‌ی (10)ی ساڵی 2018ی هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزگا ناڕ‌ێكخراوه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و جێگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و دوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێن.
دوای 18 ساڵ رۆژی 18ی 12ی 2023، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراقدا به‌ڕ‌ێوه‌چوو كه 15 پارێزگای له‌خۆگرتبوو، له‌ئێستاشدا ته‌نها پارێزگای كه‌ركوك ماوه كه ئه‌نجومه‌نه‌كه كارابكرێت و كه‌سێكیش بۆ پۆستی پارێزگاری شاره‌كه ده‌ستنیشان بكرێت كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن به مافی خۆی ده‌زانێت پۆستی پارێزگاری شاره‌كه وه‌ربگرێت.
هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه كه له‌نێوان یه‌كێتی و شیوعی بوو، له كه‌ركوك زۆرترین ده‌نگی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكه به‌ده‌ستهێناوه‌و هێزی یه‌كه‌می هه‌موو پێكهاته‌كانه‌و خاوه‌نی 157 هه‌زار و 639 ده‌نگه، كه ده‌كاته 43٪ ده‌نگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌و 5 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP