مەسعود پزیشکیان: ئێران ملكه‌چی گوشاره‌كانی ئه‌مریكا نابێت

کوردستان
13:53 - 2024-07-13



مه‌سعود پزشكیان سەرۆک کۆماری نوێی ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ (گفتوگۆی بونیاتنه‌ر) له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا راگەیاندو جه‌ختشیكرده‌وه‌ كه‌:" ملكه‌چی گوشاره‌كانی ئه‌مریكا نابن"

سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران له‌ په‌یامێكیدا كه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی لەژێر ناوی " پەیامەکەم بۆ جیهانی نوێ" له‌ رۆژنامه‌ ناوخۆییه‌كانی ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هێڵه‌ گشتییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی سه‌رۆك كۆمارییدا ده‌یگرێته‌به‌ر دیاریكردووه‌و رایگه‌یاندووه‌:" " بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانمان بخەینە سەر ڕێڕەوێکی ڕاست، چاوەڕێی ئەوەم کە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپادا گفتوگۆیه‌كی بنیاتنەر ده‌ستپێبكه‌ین"

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌:" ئەمریکا دەبێت درک بەوە بکات، ئێران ملکەچی گوشارەکان نابێت و ڵاتەکەی هەوڵی خاوەندارێتیی چەکی ئەتۆمی نادات.

 سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و چین و روسیاش ده‌ڵێت:" ئه‌و وڵاتانه‌ بەردەوام لەکاتە سەختەکان لەتەنیشت ئێران وەستاون، بۆیە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتانە بەنرخەو بەردەوام هەوڵی فراونکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتان دەدەن".

پزشكییان له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌ڵێنیدا له‌ رێگه‌ی دامه‌زراندنی (په‌یوه‌ندیی بونیاتنه‌ر) له‌گه‌ڵ جیهان و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا "ئێران لە گۆشەگیریی" دەربهێنێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP