قوباد تاڵه‌بانی: گەورەترین ناوەندی راهێنان و تواناسازیی گەنجان لەسەر ئاستی عیراق ده‌كه‌ینه‌وه‌

کوردستان
17:55 - 2024-07-15



جێگری سەرۆکی حکومەت رایدەگەیەنێت: "فاوندەیشن هەب کە یەکەمین و گەورەترین ناوەندی راهێنان و تواناسازی گەنجانی داهێنەر و کارسازە لەسەر ئاستی هەموو عیراق لە سلێمانی دەکەیەنەوە".

 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک راگەیاند: "فاوندەیشن هەب کە یەکەمین و گەورەترین ناوەندی راهێنان و تواناسازی گەنجانی داهێنەر و کارسازە لەسەر ئاستی هەموو عیراق لە سلێمانی دەکەیەنەوەو لەڕێی ئەم پڕۆژەیەوە برەو بە بزنسی بچوکی گەنجانی داهێنەر و کارساز دەدەین و خەونەکانیان دەکەین بە ڕاستی".

"بۆ سەرپێخستنی بیرۆکەکانیان، شوێنی کاریان بۆ دابین دەکەین و لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە راهێنانیان پێ دەکەین، ئەگەر کارسازیت و خاوەنی بزنسی بچوکی دەتوانیت لەڕێی ماڵپەڕی فاوندەیشن داواکاری پێشکەش بکەیت"، قوباد تاڵەبانی وادەڵێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP