دادگای هه‌رێم بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌رده‌كات

کوردستان
22:27 - 2024-07-15


دادگای هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی ئاسایشی هه‌ولێر، به‌تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به‌ ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌دهه‌م بارزانی سیاسه‌تمه‌داری كورد له‌ باشوری كوردستان ده‌ركرد.
 
بەپێی نوسراوێكی دادگای هه‌رێم كه‌ له‌ رۆژی 15-2-2024 ده‌رچووه‌و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌:"له‌سه‌ر سكاڵای (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش/ هه‌ولێر) ئه‌دهه‌م عوسمان شێخ ئه‌حمه‌د (بارزانی) ده‌ستگیر بكرێت"

  به‌پێی نوسراوێكی ئاسایشی هه‌ولێرش كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌" داوا له‌ سه‌رجه‌م بازگه‌و خاڵه‌ سنووری و فڕۆكه‌خانی سنووری پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر ده‌كات، ئه‌دهه‌م عوسمان شێخ ئه‌حمه‌د (بارزانی) كه‌ به‌پێی (مادده‌ی یه‌كه‌م له‌ یاسای ژماره‌ 21ی 2003) تۆمه‌تباره‌ له‌ هه‌ر شوێنێك بیندرا ده‌ستگیربكه‌ن.

ده‌قی (مادده‌ی یه‌كه‌م له‌ یاسای ژماره‌ 21ی 2003): هه‌ركه‌سێ‌ به‌ ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌بێ‌، ببێ‌ له‌ كارێكدا تێوه‌گلێ‌ به‌ مه‌به‌ستی زیاندان له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ببێته‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه‌، به‌ به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تا یان به‌ به‌ندكردنی كاتی سزاده‌درێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP