دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئۆپەراسیۆنە
هاوبەشەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ١١ تیرۆریست لەسەر
ئاستی سەرکردایەتی جیاواز لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا دەستگیرکراون.
سەباح ئەلنوعمان، وتەبێژی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی
تیرۆر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ژمارەی
ئەو تیرۆریستانەی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هەرێم دەستگیرکراون گەیشتە 11 تیرۆریست.
ڕوونیشیکردەوە هاوئاهەنگی نێوان دەزگای
بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەزگای هەواڵگری لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەمەش
بووەتە هۆی سەلامەتی لە ناوچەی لە سنوورەکانی هەرێم و ناوەند.
ئاماژەی بەوەشکرد لهماوەی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنی
هاوبەش لهنێوان دەزگاکە و هەرێم لە ناوچەی سنوورییەکان کراوە و تێیدا کۆمەڵێک
کۆگا دۆزرایەوە و بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی عێراق تێکشکێنران.
وتیشی ئەو هاوئاهەنگییە لەگەڵ هەرێم بووە هۆی
بڕینی ڕێگای تیرۆریستان و ئازادی هاتوچۆیان و زانیاری هەواڵگریی ورد و ئۆپەراسیۆنەکان
هەر هەوڵێکی تیرۆریستییەکانی داعشی بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی ناوچەکە،
پووچەڵکردووەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP