سه‌رۆك كۆمار بۆ ساڵیادی شەهیدبونی ئیمام حسێن په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

عێراق
15:55 - 2024-07-17


د.لەتیف رەشید سەرۆكکۆماری عیراق لە ساڵیادی شەهیدبونی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەربێت) پەیامێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە: "لەم بۆنە مەزنەدا ئیلهام لە بەهاکانی قوربانیدان وەردەگرین، کە عیراقییەکان لە بەرامبەر ستەمکاری و تیرۆر و لەپێناو شکۆی میللەت و هاووڵاتیاندا، بەهەمان شێوە قوربانی دەدەن".

لە پەیامەکەشیدا سەرۆککۆمار دەڵێت: "جەخت لەسەر پێویستی یەکخستنی ریزەکانی نیشتمانیی و کارکردن لە ژێر سایەی نیشتماندا دەکەینەوە بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات". 

دەقی پەیامەکە
لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن و خێزان و هاوەڵانی (سەلامی خوایان لەسەر بێت) لە رۆژی عاشوورادا، ئەو بنەمایانە وەبیردەهێنینەوە، کە نوێنەرایەتی مەشخەڵێك دەکەن بۆ روناککردنەوەی رێگای ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و رەتکردنەوەی نادادپەروەری و سەرکەوتنی راستی.

لەم بۆنە مەزنەدا، ئیلهام لە بەهاکانی قوربانیدان وەردەگرین، کە عیراقییەکان لە بەرامبەر ستەمکاری و تیرۆر و لەپێناو شکۆی میللەت و هاووڵاتیاندا، بەهەمانشێوە قوربانی دەدەن، هاوکات جەخت لەسەر پێویستی یەکخستنی ریزەکانی نیشتمانی و کارکردن لە ژێر سایەی نیشتماندا دەکەینەوە بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و سەلامەتی هاووڵاتیان و جێبەجێکردنی خواستەکانیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP