ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا چەندین زانیاری گرنگ لەسەر مووچەی فەرمانبەران و چارهنووسی موچهی خانهنشینانی ههرێمی كوردستان بهپێی یاسای خانەنشینی یهكگرتوو دەخاتەروو.
د. بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگ دەداتەوەو رایدەگەیەنێت: "پاش بڕیاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عیراق، وەک فراکسیۆنی یەکێتی لەهەوڵدابوین بۆ ئەوەیی بەزووی ئەم بڕیارە جێبەجێ بکرێت و بەردەوامیش دەبین:"
دکتۆر بڕیار ئەوەش دەڵێت: " لەم گرتە ڤیدیۆییەدا وەڵامی ئەم پرسیارانە دەدەینەوە، بەپێ یاسایی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق چارەنووسی موچـەی خانەنشینانی هەرێم چی بەسەردێت؟ بەپێ یاساکـە موچەی فەرمانبەرێکی خانەنشین بەپێی ساڵانی خزمەتی چۆن هەژماردەکرێت؟".
"ئەو دەرماڵانە چین خانەنشین لێ سوودمەند دەبێت؟ وەڵامی هەموو ئەم پرسیارانـە لەم وایت بۆرد ڤیدیۆیە ڕونکراوەتـە، بەوهیواییەی سوودی لێ ببینن"، لە گرتە ڤیدیۆکەی د. بڕیاردا هاتووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP