جۆ بایدن توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە

جیهان
10:13 - 2024-07-18

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆو بایدن سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکا توشی نەخۆشی Covid-19 بوە لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ لاس ڤێگاس لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا.
جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکا ڕایگەیاند، "دۆخی باش بوە" دوای ئەوەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کراوە.
بایدن کاتێک سواری فڕۆکەكه‌ی بو پێش ئەوەی بەرەو ماڵەکەی خۆی لە ویلایەتی دێلاوێر بڕوات، بە ڕۆژنامەنوسانی وت: "هەست بە باشی دەکەم".
کارین جان پیێر، وتەبێژی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، بایدن دەچێتە ماڵەکەی خۆی لە ویلایەتی دێلاوێر، "لەوێ خۆی كه‌ره‌نتینه‌ دەکات و بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی بە تەواوی لەم ماوەیەدا".
بەوتەی پزیشکەکەی بایدن، سەرۆک بەدەست "نیشانە سوکەکانەوە" دەناڵێنێت، هەروەها "ڤاکسینی Covid و ژەمی زیادکەری وەرگرتوە".
 کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، بەردەوام زانیاری نوێ لەسەر دۆخی سەرۆک دەدات، لەکاتێکدا بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەرکە تەواوەکانی لەکاتێکدا خۆی كه‌ره‌نتینه‌ كردوه‌.
ئاژانسی ڕۆیتەرزیش لە زاری پزیشکی سەرۆکی ئەمریکاوە نوسیویەتی، "بایدن تووشی نیشانەکانی كۆرنا بوه‌، لەوانە ئاوی لوت و کۆکە، لەگەڵ هەستکردن بە ماندوێتی".
ئاژانسەکە ده‌ڵێت، بایدن لە لاس ڤێگاس وتارێک پێشکەش ناکات دوای ئەوەی توشی نەخۆشی Covid-19 بوو.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP