ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

کوردستان
10:21 - 2024-07-18

ئەمڕۆ ئەو وادەیە کۆتای دێت کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە.
دوای ئەوەی رۆژی 15ـی تەمووز وادەی تۆمارکردنی لیستی کاندیدان کۆتاییهات، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەکەی تاوەکو ئەمڕۆ 18ـی تەمووز درێژکردەوە بەمەبەستی بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانێتی و حیزبەکان  و کاندیدانی تاک و پێکهاتەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە رۆژی چواری تەمووزەوە، دەستیکردووە بە وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانێتیی و حیزبەکان و کاندیدانی تاک و پێکهاتەکان، کە خوازیارن بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
بەپێی راگەیەندراوی کۆمیسیۆن، ئەمڕۆ 18ـی تەمووز دواین وادەیە بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدان.
بڕیاریشە دوای قۆناغی وەرگرتنی لیستی کاندیدان ، کۆمیسیۆن جارێکی دیکە تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدان بکات.
بەگوێرەی مەرسومی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، 20ـی 10ـی 2024  خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP