کەشناسی هەرێم: پله‌كانی گه‌رما روو له‌به‌رزبونه‌وه‌ ده‌كه‌ن

کوردستان
15:48 - 2024-07-19

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه‌شی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پله‌كانی گه‌رما روو له‌به‌رزبونه‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك له‌ ناوچه‌كانی كه‌ركوك و گه‌رمیان بۆ سه‌روی 45 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌ هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌ به‌راورد به‌ تۆماره‌كانی دوێنێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بنه‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ، خێرای با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی :لە كه‌ركوك و گەرمیان : 45 پلە دەبێت و لەشارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان هەندێک کەمتر دەبێت و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە دەگاتە ٣٠ پلەی سیلیزی .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP