حکومەتی عیراق بە ھاوکاری بەریتانیا پرۆژەیەک بۆ رێگرتن لە خۆڵبارین جێبەجێ دەکات

عێراق
15:44 - 2024-07-22

وەزارەتی ژینگەی عیراق بەھاوکاری بەریتانیا پرۆژەیەکی نوێ بۆ کەمکردنەوەو رێگرتن لەدروستبوونی خۆڵبارین جێبەجێ دەکات.
یوسف موئەیەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا لەوەزارەتی ژینگەی عیراق رایگەیاند: لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەھۆی کاریگەری گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا، عیراق رووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی وشکەساڵی و کەمئاوی بووەتەوەو ئەمەش سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ خۆڵبارین و لەناوچوونی زەوی.
وتیشی: بەنوێنەرایەتی سەرجەم وەزارەتەکانی عیراق و بەپشتیوانی حکومەتی بەریتانیاو رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پرۆژەیەکی نوێ جێبەجێ دەکەن، کە تایبەتە بەسنوردانان و رێگرتن لەدروستبوونی خۆڵبارین و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی، لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەی لەناوچوونی زەوی کە ساڵ لەدوای ساڵ لەزیادبووندایە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP