زیاتر له‌ 700 حه‌وزی ماسی زیاده‌ڕۆ له‌ كه‌ركوك رووخێندراون

کوردستان
17:46 - 2024-07-24



وەزارەتیی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ڕایگەیاند، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هەڵمەته‌ی كه‌ بۆ لابردنی ئه‌و حەوزە ماسیانەی كە به‌ زیادەڕۆیی دروستكراون، لە پارێزگای كەركوك ده‌ستیانپێكرووه‌، 707 حەوزیان ڕوخاندووه‌.  

ئەمڕۆ چوارشەمە 24 ته‌موزی 2024 وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" لە پارێزگای كەركوك هەڵمەتێكیان بۆ لابردنی زیادەڕۆیی ده‌ستپێكردووه‌و و تا ئێستا 707 حەوزی ماسی كه‌ زیاده‌ڕۆییان كردوەتەسەر ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی، ڕۆخاندووه‌" 

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌:"هەڵمەتەکە کۆتایی نەهاتووەو بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی سەرجەم ئەو حەوزانەی كە بەشێوەی زیادەرۆیی دروستکراون، لادەبرێن و دەڕوخێندرێن."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP