سودانی: هەمو پێداویستییەکان بۆ هەڵبژاردنی كوردستان دابینکراوە

عێراق
21:32 - 2024-07-28

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ بەرپرسی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان كۆبوه‌وه‌و رایگه‌یاند: حکومەت هەمو پێویستەکانی بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن دابین کردوە.

محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازیکرد لە موسا حوسەینی، بەرپرسی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتیە نوێکەیەوە لە کۆمسیۆن، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌كه‌ی، سودانی پێداچونەوەی بە ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆندا کردوە، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان، کە بڕیارە لە مانگی 10ی داهاتو ئەنجامبدرێت، هەروەها حکومەت هەمو پێویستەکانی بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن دابین کردووە.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جەختی لە بونی کۆمسیۆنێکی پیشەیی و دەستپاک کردەوە، کە بێلایەنی خۆی بپارێزێت، چونکە نوێنەرایەتی گەرەنتی بەردەوامی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکات، کە کرۆکی سیستەمی دیموکراسییەو یەکێکە لە گرنگترین کۆڵەکەکانی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP