یانەى
بارسێلۆناى ئیسپانى بەهۆى پێکانەوە ناوى رۆناڵد ئاراوخۆى ئۆراگوای و بەرگریکارى یانەکەى
تۆمارناکات بۆ رکابەرییەکانى وەرزى نوێى خولى یانەکانى ئیسپانیا ، ئاراوخۆ لە یارییەکانى
کوپا ئەمریکا دووچارى پچڕانى بەستەرى ئەژنۆى هات و سەرچاوەکان دەلێن 4 مانگ لە یاریگاکان
دووردەکەوێتەوە، بەو هۆیشەوە بەرپرسانى یانەى بارسێلۆنا، لەسەر داواى هانسی فلیکى
ئەڵمانى و راهێنەرى نوێی یانەکە، ناوى بەرگریکارە تەمەن 25 ساڵانەکە، لە لیستى
یاریزانەکانیان بۆ وەرزى نوێ تۆمار ناکەن و دەیانەوێت دەرفەت بە یاریزانى دیکە
ببەخشن، هەروەها خواستى یانەکەش، واژۆکردنى گرێبەستە لەگەڵ چەند یاریزانێکى دیکە.
رۆناڵد
ئاراوخۆى ئۆرۆگواى، ساڵى 2018 پەیوەندى بە تیپی دووەمى بلوگراناوە کرد و توانى 6
گۆڵ تۆمار بکات، پاشان لە هاوینى ساڵى 2019 یاریزانەکەیان بانگهێشتى تیپی یەکەم
کرد و لە کۆى 107 یاریی، 7 گۆڵى بۆ یانە کەتەلۆنیەکە تۆمارکردوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP