وه‌زاره‌تی كۆچ زیاتر له‌ 460 ئاواره‌ی له‌ هه‌ولێره‌وه‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ زێدی خۆیان

کوردستان
19:34 - 2024-07-31



وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق 466 ئاواره‌ی له‌ كه‌مپی حه‌سه‌ن شام له‌ هه‌ولێره‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا و بۆ هه‌ر خێزانێكیش بڕ‌ی 4 ملیۆن دیناری عیراقیان به‌چه‌كی بانكی پێده‌دات.

نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌: " گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و 466 ئاواره‌یه‌ی كه‌مپی حه‌سه‌ن شام له‌هه‌ولێرەوە بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، وه‌ك به‌شێك له‌ پلانی وه‌زاره‌ت بۆ كۆتاییهێنان به‌كه‌یسی ئاواره‌كانه‌ به‌پشتیوانی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت".

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئیڤان فائق جه‌برۆ وه‌زیری كۆێ و كۆچبه‌ران رایگه‌یاندووه‌: "وه‌زاره‌تی كۆچ  یارمه‌تی دارایی و هاوكاری فریاگوزاری و كه‌لوپه‌لی به‌رده‌وام بۆ پاڵپشتی سه‌قامگیری پێشكه‌ش ده‌كات بۆ گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان و پلانی گه‌راندنه‌وه‌شیان جێبه‌جێده‌كرێت و به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و ده‌بێت پرسی ئاواره‌كان به‌ته‌واوی كۆتاییدێت".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP