ئێران داوای کۆبونەوەی بەپەلە لە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلام دەکات

جیهان
12:18 - 2024-08-01

هەر لە چوارچێوەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، لێپرسراوى مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس،  كۆماری ئیسلامی ئێران داوای کۆبونەوەیەکی بەپەلە لە وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامیی دەکات.
عەلی باقری، وەزیری دەرەوەی ئێران به‌وه‌كاله‌ت لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محه‌مه‌د بن عەبدولڕەحمان بن جاسم، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر, داوای کۆبونەوەی بەپەلەی لەگەڵ ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە کردوە، لە پێناو سەرکۆنەکردنی کردەوەکانی ئیسرائیل و ڕوبەروبونەوەی دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکەکەیان.
هەر لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ئیسماعیل هەنیە، لێپرسراوى مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەوتارێكدا ڕایگەیاند، "ئیسرائیل باجێكی قورس دەدات، لەبەرامبەر دوژمنكاریكردنی بۆسەر سنوری ئارامی ئێران، باجێك دەبێت بەخەیاڵیدا نەهاتبێت‌و پێشبینی نەكردبێت".
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، "كوشتنی سەركردەی گروپە بەرهەڵستكارەكان، كاریگەریی لەسەر جەنگ نابێت، ئیسرائیل هەڵەیەكی گەورەی كرد بەكوشتنی هەنییە لەتاران و سەردەمی فەرامۆشكردن بەسەرچوو".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP