ئاسایشى هەرێم بەتۆمەتى بردن و دەرهێنانى شوێنەواری (نەرامسین) چەند کەسێک دەستگیردەکات

کوردستان
18:58 - 2024-08-09

لەڕاگەیەنراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە :

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٨/٩ کاتژمێر ٥ لە ناوچەی (قەرەداغ) دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی ئاسایشی قەرەداغ بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و چاودێریکردنی ناوچەیەکی شوێنەواری لە ئەرکدابوون، چەند کەسێکی چەکدار بەمەبەستی دەرهێنان و بردنی شوێنەواری (نەرامسین)لە ناوچە شوێنەوارییەکە بوون، ڕووبەڕووی مەفرەزەکەی ئاسایش بونەتەوەو بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی ( دوو )کارمەندی ئاسایش.

لە ئێستادا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP