نوسینگەی چاودێریكردنی سەروەت و سامانی دەرەکی( OFAC) سه‌ربه وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، جارێكی دیكه به تۆمه‌تی تێوەگلان لە گەندەڵیی و دابینکردنی پشتگیریی دارایی و ماددی بۆ بەرژەوەندی کەسیی، سیاسه‌مه‌تدارو بازرگانی عێراقی خه‌میس فەرحان خەنجەر ئەلعیساوی خستە لیستی ئه‌و كه‌سایه‌تی و قه‌وارانه‌ی كه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا قه‌ده‌غه‌كراوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، لە ڕێگەی نوسینگەی کۆنترۆڵی سەرمایە بیانییەکانەوە خەمیس فەرحان عەلی خەنجەر عیساوی، خراوه‌ته لیستی سزای تاک و لایەنەکان کە بە لیستی SDN". ناسراوە.
بەپێی بەڵگەنامەکە سزاکان بریتین لە "بلۆککردنی سەرمایە و قەدەغەکردنی مامەڵەی کۆمپانیا و تاکی ئەمریکی لەگەڵی، هاوکات بلۆککردنی هەر سەرمایەیەک لە ئەمریکا کە بۆ ئەو بگەڕێتەوە. لەگەڵ سنووردارکردنی توانای سوودمەندبوونیان لە سیستەمی دارایی ئەمریکا".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه كه:" خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی به‌كارهێناوه بۆ كاریگه‌ری خستنه‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه سیاسییه عێراقییه‌كان و به‌رتیلی پێداون، كه ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی زیاتر گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیی له‌سه‌ر حسابی گه‌لی عێراق.
خەمیس خەنجەر كه سه‌رۆكایه‌تیی هاوپەیمانی (سیادە) كه به لیستی سووننه‌كان ناوده‌برێن ده‌كات، له‌دایكبووی ساڵی 1965 ناحیه‌ی فه‌لوجه‌یه، له ساڵی 2015 دادگای عێراق به تۆمه‌تی پشتیوانیكردنی له تیرۆر، بڕیاری ده‌ستگیركردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌موو ماڵ و موڵكی گوازراوه‌و نه‌گوازراوه‌ی دا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP