بانكی ناوەندی عیراق: پارەدانی ئەلیكترۆنی بۆ 2 ترلیۆن دینار زیادیكردووە

ئابوری
20:35 - 2024-08-10

پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق ڕایگەیاند: لەماوەی یەك ساڵدا پرۆسەی پارەدانی ئەلكترۆنی بۆ 2 ترلیۆن دینار زیادیكردووە.
عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند: بانكی ناوەندی هەنگاو دەنێت بۆ زیادكردنی پرۆسەی پارەدانی ئەلكترۆنی و خۆشبەختانە لەماوەی یەك ساڵی رابردوودا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەمانگی تەمموزی ساڵی 2023، بۆ تەمموزی 2024 پرۆسەی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە 800 ملیار دینارەوە بۆ دوو ترلیۆن دینار زیادیكردووەو پارەدانی ئەلیكترۆنی حكومەتیش لە 287 ملیارەوە گەیشتۆتە 912 ملیار دینار.
باسیلەوەشکرد: تەنها لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا لە وێستگەكانی سوتەمەنی شاری بەغدا زیاتر لە 44 ملیار دینار پارەدانی ئەلكترۆنی تۆماركراوە، لە كاتێكدا لە تەموزی ساڵی 2023دا ئەو پارەیە تەنها 183 ملیۆن دینار بووە.
عەلی عەلاق ئەوەشیخستەڕوو: حكومەت كاردەکات  بۆ ئەوەی لەهەموو دامەزراوەكانی دەوڵەتدا یەكەیەكی تایبەت بە پارەدانی ئەلكترۆنی دابمەزرێت، ئەوەش لەپێناوی كەمكردنی بەكارهێنانی پارەی كاش و دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی كاغەزو خێراكردنی كاروباری هاووڵاتیان و حكومەت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP