حکومەتی عیراق پەیامێکی لەلایەن وڵاتانی کەنداوەوە لەبارەی ئاسایشی ئێرانەوە پێگەیشتووە و دواکراوە خاکی عێراق دژی ئەو وڵاتە بەکارنەھێندرێت.
میدیاکانی عیراق لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی عێراقەوە بڵاویانکردووەتەوە: لێپرسراوانی بەغداد لەم دواییەدا لەلایەن باڵیوزەکانی وڵاتانی کەنداوەوە پەیامێکی سێ خاڵیان پێگەیشتووە کە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، عێراق ڕێگەنەدات ئەمریکاو ھاوبەشەکانی خاکی وڵاتەکەیان بەکاربھێنن بۆ لێدان لە ئاسایشی تاران.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتانی کەنداو پشتیوانی جەنگ ناکەن و ھیچ کاتێکیش گڵۆپی سەوز بۆ ئەمریکا ھەڵناکەن، تاکو بنکە سەربازیەکانی ئەو وڵاتە لە وڵاتەکانیان بەکاربھێن بۆ ھێرشکردنە سەر ئێران کە دەبێتە سەرچاوەی ناسەقامگیری زیاتر لە ناوچەکە.
وڵاتانی کەنداو لە پەیامەکەیاندا باسیان لەوەشکردووە: درک بەوە دەکەن کە ھەر جەنگێک لەگەڵ ئێران لە چوارچێوەی جوگرافیایەکی دیاریکراودا ناوەستێت بەدوور نییە وڵاتانی کەنداویش بگرێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP