لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی
عێراق رایگەیاند، "لە ئەنجامی بەردەوامیی هەوڵەکانی بانکی ناوەندی و وەزارەتی
ناوخۆ، لە ئێستادا 80%ـی هەوڵەکانی قاچاخچێتی دراو کۆنترۆڵ کراوە.
لیژنەکە دەشڵێت، "بە دیجیتاڵکردنی مامەڵە داراییەکان
لە بانکەکانی عێراق، هۆکارێکە بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیریی ئابووری و کەمکردنەوەی
مەترسییەکانی قاچاخچێتیی دراو لە وڵاتدا، چونکە قاچاخچێتیی دراو و سپی کردنەوەی
پارە بەهەموو شێوەکانی، کاریگەری لەسەر ئابووری وڵات دروست دەکات و زیانی
پێدەگەیەنێت، هۆکارێکیشە بۆ فشارخستنە سەر بازاڕەکان و بەرزبوونەوەی نرخی دراوەکان
لە بازاڕدا".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە هەوڵەکان چڕتر
بکرێنەوە تاوەکو بە تەواوی و بەڕێژەی 100% رێگری لەو قاچاخچێتییە بکرێت.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، بەدیجیتاڵکردنی مامەڵە
داراییەکان لە بانکە عێراقییەکان یارمەتیدەر دەبێت لە بەرزکردنەوەی سەقامگیریی
ئابووری و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پەیوەست بە سپیکردنەوەی پارە و قاچاخچێتیی
دراو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP